یەكەمین لوتكەی وزەی ئەتۆم دەستپێدەكات

21/03/2024 جیهان

نەوا-
یەكەمین لوتكەی وزەی ئەتۆم كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حكومەتی بەلجیكا سازی دەكات بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیانراوێكدا ئاماژە بەوە كراوە، یەكەمین لوتكەی وزەی ئەتۆم بەڕێوەدەچێت كە  چەند سەرۆك و كاربەدەستانی وڵاتان بەشداری تیایدا دەكەن، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حكومەتی بەلجیكا رێكیان خستوەو میوانداری هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیایان كردوە. 
هەر لە راگەیانراوەكەدا باس لەوە كراوە، لە لوتكەكەدا چەندین وتار پێشكەش دەكرێن چوار پانێلی جیاش بە بەشداری وەزیران و بەرپرسە باڵاكانی دیكە ساز دەكرێن، هەروەها نوێنەری وڵاتەكان گفتوگۆی دەردانی غازی ژەهراوی بۆ ئاستی سفر، جەنگی ئۆكرانیا-روسیاو خێراكردنی پرۆسەی پەڕینەوە بۆ وزەی پاك و سەرلەنوێ بەهێزكردنەوەی دەوری وزەی ئەتۆم دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group