فازڵ نەبی: عیراق نایەوێت دان بە هەژماری من-دا بنێت كە هیچ كێشەیەكی نییە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
فازڵ نەبی بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق دەڵێت، پرۆژەی هەژماری من زۆر باشە بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ بەغدا هەر كێشەیەك هەبێت چارەسەر بكرێت.
فازڵ نەبی رایگەیاندوە، پڕۆژەی هەژماری من-ی حكومەتی هەرێم زۆر باشە بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ بەغدا هەر كێشەیەك هەبێت چارەسەر بكرێت و هەماهەنگی دروست بكرێت، هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ ئەو گرفتە چارەسەر دەكەن  چونكە عیراق نایەوێت دان بەو پرۆژەیەدا بنێت كە هیچ كێشەیەكی نیەو دەتوانن سودی زۆر باش لەو پڕۆژەیە وەربگرن، ئەگەر بەغدا سور بێت لەسەرئەوەی هەژماری من لەبانكی حكومی بكرێتەوە دەكرێت هەماهەنگی بكرێت و پرۆسەكە جێبەجێ بكرێت، ئەگەر نا پرۆژەكە گرفتی یاسایی نییە.
وتوشیەتی، ئەوەی هەیە جگە لە بیانو هیچی تر نییەو هەر بڕیارێكیش بدرێت مەبەستی سیاسی لەپشتە، ئەگەر نا پرۆژەیەكی زۆر باشەو دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت و ئەو كێشەیەی هەیە لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەو گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group