نه‌وا - شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د – كه‌ركوك
به‌یانی ئه‌مڕۆ 11-10-2018، له‌گه‌ڕه‌كی رێگای به‌غدای شاری كه‌ركوك له‌نزیك بازاڕی تایه‌فرۆشان، بۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سیش برینداربون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ ترساندنی خه‌ڵك بووه و هیچ ئامانجێكی له‌پشته‌وه نه‌بووه، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه".
هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوكیش پێیانوایه، ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا ناتوانن ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك بپارێزن و بۆ رادیۆی نه‌وا وتیان "كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م هێزانه له كه‌ركوك بكشێنه‌وه وه‌ك كاتی پێشوو شاره‌كه له بونی هێزی سه‌ربازی ده‌رباز بكه‌ن".
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا، شه‌ش ته‌قینه‌وه له كه‌ركوك رویانداوه، كه ته‌نها له یه‌ك شه‌ودا چوار ئۆتۆمبێل ته‌قینه‌وه و به‌هۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بونه قوربانی.