نه‌وا – سالم سه‌لیم
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى بڕیارى دوایین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو، له‌هه‌فته‌ى داهاتودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسى نوێ ده‌خرێته شوێنیان، ئه‌وه‌شی وت "زه‌مینه‌ى ئۆپۆزسیۆنبوون له هه‌رێم، زه‌مینه‌یه‌كى له‌باره چونكه له ئێستادا به‌شێكى زۆر له خه‌ڵكه‌كه‌ى ناڕازییه‌و پێویستیان به‌هێزێكه ده‌نگه ناڕازییه‌كانى كۆبكاته‌وه".
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بۆ رادیۆى نه‌وا وتى: "به‌پێى په‌یڕه‌و پرۆگرامى یه‌كگرتووى ئیسلامى، دواى تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌دا، جارێكى دیكه به‌رپرسی ئۆرگان و كادیر و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كان له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌گۆڕدرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه بچێت".
وتیشى: "هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوودا بڕیاردراوه به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ پێشبخرێت".
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا بۆ رادیۆى نه‌وا باسى له‌وه‌شكرد، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بڕیارى ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى به‌جدى داوه‌و هه‌موو ئه‌و رێكار‌و پێداویستیانه‌ى كه پێویستن بۆ هێزێكى ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر، چونكه له ئێستادا زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێم ناڕازین و زه‌مینه‌یه‌كى له‌باریش بۆ ئۆپۆزسیۆنبوون هاتۆته ئاراوه.