نه‌وا – سالم سه‌لیم
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه 14-11-2018 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به هاوكارى رێكخراوى "یۆئێن دی پى" سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خولێك بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عیراق له شارى سلێمانى سازبكات، به‌مه‌به‌ستى ئاشناكردنیان به پره‌نسیپه‌كانى كارى په‌رله‌مانى.
له‌و باره‌یه‌وه غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌فراكسیۆنى گۆڕان بۆ رادیۆى نه‌وا وتى "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له رۆژى 14 تشرینی دووه‌م خولێكى سێ رۆژى بۆ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى عیراق له شارى سلێمانى ساز ده‌كات به‌مه‌ستى ئاشناكردنیان به‌كارى په‌رله‌مانتارى له‌ڕووى یاسادان و چاودێرییه‌وه".
وتیشى: "ئه‌م خوله له‌لایه‌ن چه‌ندین شاره‌زاى بوارى یاسا و كارى په‌رمانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌م خوله‌دا ئه‌ندامانى نوێى په‌رله‌مان راده‌هێنرێن له‌سه‌ر چۆنێتى یاسا داڕشتن و ئاڕاسته‌كردنى یاساكان و هاوكات چۆنێتى به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایانه".
نوێنه‌ره‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رادیۆى نه‌وا دوپاتیكرده‌وه، "ئه‌ركى هه‌موو حزبێكه پێشوه‌خته كادرى خۆى دیارى بكات و له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانى كارى په‌رله‌مانى رایبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بوێرانه كارى چاودێرى خۆى بكات و شاره‌زاى هه‌موو ئه‌ته‌كێته‌كان بێت له‌میانى كاركردنیدا".