نه‌وا
دواى كشاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له "جیم ئاكۆستا"ى په‌یامنێریان، تۆڕى كه‌ناڵی CNNى ئه‌مریكى داواى یاسایى له‌سه‌ر ئیداره‌ى كۆشكى سپى تۆماركرد.
تۆڕه‌كه داوای له دادگا كردووه بڕیاربدات بۆئه‌وه‌ی كۆشكی سپی مۆڵه‌ته‌كه بۆ په‌یامنێره‌كه‌یان بگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن پاراستنى یاسایى هه‌میشه‌یى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ده‌ستبهێنن.
تۆڕه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سكاڵاكه تایبه‌ته به كه‌ناڵی CNN و جیم ئاكۆستای په‌یامنێریان، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه كارێكی له‌وشێوه‌یه به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێكى دیكه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه جێیبهێڵن.
ئه‌و تۆڕه دیاره‌ى میدیای ئه‌مریكا رونیشیكردۆته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى كۆشكى سپى كاریگه‌رى خراپ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك دروست ده‌كات، كه روماڵى چالاكییه‌كانى به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى له پرێس كۆنفرانسێكدا، جیم ئاكۆستای په‌یامنێر چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته‌ى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد، سه‌رۆك به‌هۆى پرسیاره‌كانه‌وه توڕه بو، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش كرایه ده‌ره‌وه و دواتر مۆڵه‌تی رێگه‌پێدانى هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.