نه‌وا
له 20 ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی منداڵ له ئه‌ڵمانیا، دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌میكردووه.
به‌پێی راپۆرتێك كه ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی فیدراڵی و نوسینگه‌ی ئاماری فیدراڵی به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌یان كردووه، جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا تا دێت پیر ده‌بن و له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له ساڵی 1997دا له ئه‌ڵمانیا، 15 ملیۆن و 700 هه‌زار منداڵ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له 2017دا دابه‌زیوه بۆ 13 ملیۆن و 400 هه‌زار.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه به‌راورد به‌ڕێژه‌ی دانیشتوانی گشتیی 19%ه‌وه بۆ 16% دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه رێژه‌ی له‌دایكبون له‌و وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له 2017ه‌وه ئه‌و رێژانه دووباره دابه‌زیون.