ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا باری لەناكاوی لە پارێزگاكە راگەیاند

06/12/2018 عێراق

نەوا
بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا باری لەناكاوی لە پارێزگاكە، راگەیاند.
لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەمجارە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ھۆی مەترسی دروستبونی لافاو، باری لەناكاو لە سنوری پارێزگاكە رادەگەیەنێت.
سەیدۆ چەتۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاژانسی ئانادۆڵی وتووە: "بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو، باری لەناكاو لە پارێزگای نەینەوا، راگەیەندراوە، ھەروەھا ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بۆ رووبەڕبوونەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو كە پێشبینی دەكرێت لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ پارێزگاكە بگرێتەوە، پێكهێنراوە".
سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی بەوەشداوە كە ھەر بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو، دەوام لە زانكۆ و قوتابخانەكان كراوە بەپشوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا روونیشیكردەوە، فەرمانگە خزمەتگوازرییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ، كارەبا، بەرگری شارستانی، شارەوانی، شارەوانییەكان و تەندروستی لە جێبەجیكردنی كار و راپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان بەردەوام دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group