بەغدا.. بەرپرسێكی سەربازیی سەر بە سەدر كوژرا

07/12/2018 عێراق

نەوا

بەرپرسێكی سەربازیی سەر بە هێزەكەی، موقتەدا سەدر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە، لە هێرشێكی چەكداریدا كوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەكانی ئەمنی وەرگیراون، حوسێن ئەلحیجامی ئەندامی هێزی سەرایا سەلام-ی سەر بە موقتەدا سەدر، لە هێرشێكی چەكداریدا لە شاری بەغدا كوژرا. 
بەرپرسێكی سەر بە رەوتی سەدر كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندوە كە حیجامی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كوژراوە و تەرمەكەشی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری لە شاری بەغدا. 
ئەو بەرپرسەی سەر بە رەوتی سەدر زانیاری دیكەی بڵاونەكردووە و راشیگەیاند كە چاوەڕێ دەكەن دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكە دەستپێبكەن. 
راشگەیەندرا كە حیجامی هاوكات فەرمانبەری وەزارەتی تەندروستی بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group