نه‌وا
مایكڵ كۆهین پارێزه‌ری پێشووی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی فیدراڵی له‌وانه (هه‌وڵدان بۆ كارتێكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا)، سزای سێ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ناوبراو له‌باره‌ی ناوبردنی به "لاواز" له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌مه راسته به‌ڵام به‌هۆكارێكی تر راسته. چونكه دووباره و دووباره هه‌ستمكرد ناچارم چالاكییه خراپه‌كانی ترامپ په‌رده‌پۆش بكه‌م".
دادوه‌ریش له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر كۆهینه‌وه وتی، "ئه‌م تاوانانه هه‌موویان تاوانی جددین دژی ئه‌مریكا".
پاوڵی كۆهینی به سێ ساڵ زیندانی سزادا و بڕیاردرا له 6ی ئازاری 2019ه‌وه به‌ند بكرێت.