نه‌وا
تائێستا هێرشبه‌ره‌كه‌ى بازاڕى یادى له‌دایكبوون له‌شارى ستراسبۆرگى فه‌ره‌نسا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش هێزێكى ئه‌منى گه‌وره تایبه‌ت ده‌كات به‌گه‌ڕان و پشكنین به‌دواى ئه‌و كه‌سه‌دا.
رۆژنامه‌ى "لۆ ڤیگارۆ"ى فه‌ره‌نسى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ 700 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كانیان تایبه‌ت كردووه به‌گه‌ڕان به‌دواى هێرشبه‌ره‌كه‌ى ستراسبۆرگ كه بووه هۆى كوژرانى 2 كه‌س و برینداربوونى 14ى تر.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و هێزه‌ى تایبه‌ت كراوه به‌گرتنى هێرشبه‌ره‌كه 520 یان ئه‌فسه‌رى هێزه‌كانى پۆلیسن له‌به‌شه‌كانى "ئه‌منى ناوخۆیى، دژى تیرۆر و یه‌كه‌ى تایبه‌ت Raid ، پۆلیسى لێكۆڵینه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا.
روونیشكراوه‌ته‌وه، پاشماوه‌ى هێزه 700 كه‌سیه‌كه پێكهاتووه له‌تیمه تایبه‌ته‌كان و تیمى هێلیكۆپته‌ر و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت به‌زووترین ده‌ستگیرى بكه‌ن.
به‌پێى زانیاری هێزه ئه‌منیه‌كانى فه‌ره‌نسا گومانلێكراوه‌كه ناوى "شه‌ریف شیكات"ه‌و له‌هه‌مان شار له‌دایكبووه، مێژوویه‌كى زۆریشى له‌تودنڕه‌وى و پێشێلكردنى یاسا و دزى و رفاندن هه‌یه له‌هه‌ردوو وڵاتى فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا.