ته‌رمی رۆژنامه‌نوسێكى ئه‌مریكى له‌ به‌غدا دۆزرایه‌وه‌

10/01/2019 عێراق

نەوا
تەرمی رۆژنامەنوسێكی ئەمریكی لە شاری بەغدا دۆزرایەوە، كە لە كەناڵێكی عیراقی كاردەكات و بە گوللـە كوژراوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی "سامر عەلی شكارە" رۆژنامەنوسی بە رەگەزنامە ئەمریكی لەسەر رێگای گشتی لە خۆرهەڵاتی شاری بەغدا دۆزراوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە لە كەناڵی "الحرە العراق" كاری دەكرد، كە لەلایەن ئەمریكاوە پاڵپشتی دارایی دەكرێت.
بەپێی سەرچاوەكان، چەند گوللـەیەك نراوە بە سەری رۆژنامەنوسەكەوە. پاش دۆزینەوەشی، تەرمەكەی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كراوەو لێكۆڵینەوەكان لەوبارەیەوە دەستیانپێكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group