وەزیری بەرگری توركیا جارێكی تر هەڕەشەی زیندەبەچاڵكردن لە كورد دەكات

11/01/2019

 

هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت: ئامادەن بۆ پەلاماردانی منبج و رۆژهەڵاتی فورات و جارێكی تریش هەڕەشەی زیندەبەچاڵكردن لە شەڕڤانان دەكات.
رۆژی هەینی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، لەسەردانێكیدا بۆ سەربازگەكانی وڵاتەكەی لە سەر سنووری سوریا رایگەیاندووە، "پلانی پێویستمان داناوە و ئامادەكارییەكانمان بەردەوامن بۆ هێرشكردنە سەر مەنبج و رۆژهەڵاتی فورات هاوشێوەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە ماوەی رابردوو ئەنجاماندا".
ئەو وەزیرەی توركیا كە پێشتریش هەڕەشەی زیندەبەچاڵكردنی لە شەڕڤانان كردبوو، جارێكی رایگەیاند: شەڕڤانانی كورد لەو چاڵانەدا دەنێژین كە لە باكوری سوریا هەڵیانكەندوون.
جێی باسە رۆژی هەینی سوپای ئەمریكا دەستی بە كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی كرد لە باكوری سوریا و لەو چوار چێوەیەشدا 10 ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو وڵاتە سەربازگەی رمێلانی پارێزگای حەسەكەیان بەرەو عێراق جێهێشت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group