دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق: هێزی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوەی پێنەكراوە

12/01/2019 عێراق

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق هەواڵی بڵاوبونەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بەغداد رەتدەكاتەوە.
جیهاد دەراجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاندوە، ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دەوروبەری دوورە لە راستییەوە.
دەراجی راشیگەیاندوە، پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن وردبن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و پیشەییانە كار بكەن تا متمانە لەدەستنەدەن.
پێشتر هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا لەسەر رێگەی سەرەكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەناو فڕۆكەخانەكە بڵاوەیان پێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group