پۆلیسی سلێمانی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 20 تۆمەتبار دەستگیركراون

12/01/2019

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، لە سەرەتای ساڵی نوێوە 20 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە یەكێكیان 10 ساڵ بووە تۆمەتبار بووە بە تاوانی كوشتن.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  ئاماژەی بەوە كرد: رۆژی شەممە توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت كە لە 2009 وە بە كوشتنی كەسێك تۆمەتبارە، هەروەها تۆمەتبارێك ئۆتۆمبێڵێكی دزیبوو، توانرا دوای چەند كاتژمێرێك، دەستگیری بكەن.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكرد:  لە یەكی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا 12 ی مانگ  20 فەرمانی دەستگیركردن جێبەجێ كراوە“.
سەركەوت ئەحمەد سەبارەت بە كەیسی سوتان و گیان لەدەستدانی سێوان قادر و منداڵەكانی لە چەمچەماڵیش رایگەیاند: ”ھەموو ئەو ھەواڵانەی كە باس لەوە دەكەن، سێوان قادر خۆی و منداڵەكانی سوتاندووە، هیچ پشتڕاستكردنەوەكی پۆلیسی بۆ نەكراوە، پۆلیسی سلێمانی زانیاری بە كەس نەداوە، ئێستا سەرجەم راپۆرتی پزیشكیی دادوەری و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە و تیمەكانی بەڵگەی تاوان، هەموو لێكۆڵینەوەكانیان تەواو كردووە و خراوەتە بەردەم دادگا، دوا بڕیاریش لای دادگایە سەبارەت بەو دۆسیەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group