حەماس بە پارەی ئێران خانوو بۆ ئەندامەكانی دروست دەكات

18/01/2019 جیهان

بزوتنەوە حەماسی فەلەستینی باس لەوەدەكات بە پارەی حكومەتی تاران، یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ ژمارەیەك لە ئەندامەكانی دروست كردووە، كە لە ماوەی رابردوودا لە زیندانەكانی ئیسرائیل ئازاد كراون.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، وەزارەتی كاروباری زیندانیان لە كەرتی غەزە كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی حەماسدایە، 26 یەكەی نیشتەجێبوونی بەسەر زیندانیانی تازە ئازادكراوی ئەو گروپە دابەشكردووە.
هەر بەپێی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی حەماس رایانگەیاندووە، لە داهاتووشدا بە پارەی ئێرانیەكان چەند پڕۆژەیەكی تر بۆ ئەو زیندانیانە جێبەجێ دەكەن كە لە زیندانەكانی ئیسرائیل ئازاد كراون.
دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامە ئازادكراوەكانی حەماس، تەنها دوو هەفتە دوای ئەوە دێت كە وەفدێكی باڵای ئەو بزوتنەوەیە سەردانی ئێرانیان كردبوو.
جێی باسە ئەو هاوكاریە مادیەی ئێران بۆ گروپە فەلەستینیەكان لە كاتێكدایە بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكاوە، حكومەتی تاران بەرەوڕووی قەیرانی داراییە و هاوڵاتیانیشی بەدەست بێكار و گرانیەوە دەناڵێنن و بەو هۆیەشەوە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group