نه‌وا
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤوتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناو ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستێت.
ڤۆتێل له‌لێدوانێكدا به‌رۆژنامه‌نوسانى وت، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئاماده‌كاریدان بۆئه‌وه‌ى له‌كۆتایى مانگى چواردا ده‌ستبكه‌ن به‌كشانه‌وه له سوریا، پێش ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌ڕاستى مانگى سێ‌دا به‌شێكى گه‌وره‌ى ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه سه‌باره‌ت به‌زیادكردنى هێزه‌كانیشیان له عیراق وتى "به‌بۆچوونى خۆم ئه‌مریكا هێزه‌كانى له عیراقدا زیاد ناكات، له‌وانه‌یه ته‌نها پێكهاته‌ى ئه‌و هێزه بگۆڕدرێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌ركی ئه‌و هێزه‌ش دروستكردنی گوشار ده‌بێت له‌سه‌ر رێكخراوى داعش و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاستیشیان جێگیر ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ئه‌و هێزه هیچ ئه‌ركێكیان هه‌یه؟ وتى "ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵك له شوێنێك بهێڵینه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستمان پێیان نه‌بێت یان هیچ ئه‌ركێكى راسته‌قینه‌یان نه‌بێت".