نه‌وا
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئاشكرایكرد، باوك و زڕدایكى منداڵه‌كه‌ى به‌غدا "ره‌هف" ده‌ستگیركراون، كه له چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌نجومه‌نه‌كه گفتوگۆى له‌سه‌ر كۆتا قۆناغه‌كانى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تاوانى ئه‌شكه‌نجه‌دان و گیانله‌ده‌ستدانى "ره‌هف" منداڵه‌كه‌ی به‌غدا كردوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه باوك و زڕدایكى ئه‌و منداڵه ده‌ستگیركراون بۆئه‌وه‌ى به‌پێى یاسا سزا بدرێن.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا دواى ئه‌وه‌ى منداڵێك زۆر به‌قورسى له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درابو، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانى كه توشى خوێنبه‌ربونى مێشك ببو، گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش شه‌قامى عیراقى هه‌ژاند و داواى سزادانى كه‌سوكارى ئه‌و منداڵه ده‌كه‌ن.