ژنێكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی و دوو منداڵەكەی هێنا

12/02/2019

 

ژنێك لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی هەژاری و نەداریەوە دوای ئەوەی كە دوو منداڵەكەی خۆی كوشتووە، كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردەوە، ژنیكی گەنجی خەڵكی گوندی "چقا جانعەلی"ی سەر بە شاری سەحنەی كرماشان دوو منداڵی خۆی بە ناوەكانی"عەلیڕەزا و ئەمیرعەباس " تەمەن 6 و 3 ساڵ هەڵواسیوە و كوشتونی.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار  و نزیك لەو بنەماڵە، زارا نێعمەتی دایكی ئەو دوو منداڵە، دوای ئەوەی كە منداڵەكانی خنكاوندووە، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو ژنە بە هۆی هەژاری و كەمدەرامەتیەوە پەنای بۆ كوشتنی منداڵەكانی و خۆكوشتن بردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group