چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە جێگیری نرخەكان

17/02/2019

نەوا-كاروان مەحمود


بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە بارەی نرخی شتومەك و بەربوومەكان و ئەوەش دەڵێت: "لابردنی خاڵە گومركییەكان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان".
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لابردنی خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق كاریگەری باشی دەبێت بۆ بوژاندنەوەی ئابوری لە هەرێمی كوردستان و هۆكارێك دەبێت بۆ رەوانەكردنی بەروبومێكی زۆر لەنێوان هەردوولادا.
وتیشی: "ئاڵو گۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا كاریگەی لەسەر زیادبوونی نرخەكان نابێت، بەنمونە لەئێستادا زۆربەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی باشوری عیراق كاردەكەن و برێكی كەم مریشك لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانە دەكرێت بەوەش نرخەكەی وەك خۆی دەمێنێتەوەو گۆڕانكاری بەسەردا نایەت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group