بۆچی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا دواخراوە؟

19/02/2019 جیهان

نەوا


روانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ هۆكاری دواخستنی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعشدا لە سوریا ئاشكرادەكات و دەڵێت "یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە هێشتا گفتوگۆ لەگەڵ پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە لەدوا مۆڵگەیاندا بەردەوامە بۆئەوەی ناوچەكە جێبهێڵن".
روانگەكە بڵاویكردوەتەوە، گفتوگۆ و رێككەوتنەكان لەگەڵ پاشماوەكانی رێكخراوی داعش لەلایەن هێزە كوردیەكانەوە لەدێرەزۆر بەردەوامە و تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبوە.
رونیشیكردوەتەوە، ئەو چەكدارانەی ماون داوای ئەوەدەكەن رێگەیەكی پارێزراویان بۆ دابین بكرێت بۆ دەرچون لەناوچەكە بەرەو شوێنێكی نادیار، كە ئەگەری هەیە بیانەوێت بەرەو عیراق بڕۆن، بەڵام هێزەكانی هەسەدە ئەو داوایە رەتدەكەنەوە، هەروەها رەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی و خواردن بۆ 300 كەس لەناویاندا چەكدارانی داعش و خێزانەكانیان و خەڵكی ناوچەكە.
هەروەك هێزەكانی هەسەدە داوایان لەو چەكدارانە كردوە، كە دەستبەسەرە كوردەكان و خێزانە كوردەكانی ناو باغۆز ئازاد بكەن.
لەو چوارچێوەیەشدا رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە هێزەكانی هەسەدە كردوە، هاووڵاتیانی مەدەنی ناو باغۆز بپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group