هەسەدە: چەند خاڵێكی دیكە لە باغۆز كونترۆڵكران

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا
هێزەكانی سوریای دیموكراتیك "هەسەدە" رایگەیاند، وەڵامی چەندین دژە هێرشی چەكدارانی داعشیان لە باغۆز داوەتەوە و دەیان چەكدار كوژراون.
سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانیان چونەتە قوڵایی ناوچەكانی رێكخراوی داعش لە باغۆز و چەند خاڵێكی نوێ كۆنترۆڵكراون، لەو شەڕانەشدا چەندین چەكداری ئەو رێكخراوە كوژراون و برینداركراون.
هەسەدە لەبەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپەرچی چەندین دژە هێرشی داعش دراوەتەوە و سەرجەمیان شكستیانپێهێنراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی هێزەكانی هەسەدە بڵاویانكردوەتەوە، رۆژی چوارشەممەش چەكدارانی داعش بوونی دووكەڵیان لە ئاسمانی باغۆز قۆستوەتەوە و چەند دژە هێرشێكی یەك لەسەر یەكیان ئەنجامداوە، بەڵام نەیانتوانیوە بەهیچ شێوەیەك پێشڕەوی بكەن و 38 چەكداریشیان كوژراون، هەروەها چوار شەڕڤانیش كوژراون و 8ی دیكە برینداربون.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group