عیراق 200 چه‌كدارى دیكه‌ی داعش له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێت

پێش 1 هەفتە عێراق

نه‌وا
سوپاى عیراق ئاشكرایكرد، له‌درێژه‌ى وه‌رگرتنى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش، كه‌ لاى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" ده‌ستبه‌سه‌رن، 200 چه‌كدارى دیكه‌ راده‌ستى عیراق كراون.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى عیراق له‌زارى سه‌رچاوه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، له‌میانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و "هه‌سه‌ده‌"دا هه‌یه‌، 200 چه‌كدارى دیكه‌ی رێكخراوى داعش راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراق كراون.
ئه‌و 200 چه‌كداره‌ له‌لایه‌ن فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عیراقه‌وه‌ وه‌رگیراون و ژماره‌یه‌ك خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه‌شیان له‌گه‌ڵدایه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانیش، له‌ئێستادا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی داعش، له‌ناو سه‌ربازگه‌یه‌كدان و دواتر ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن بۆ دادگاییكردن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group