بەشیر حەداد: موچەی چوار مانگی پێشمەرگە ئامادەیە رەوانەی هەرێم بكرێت

14/04/2019 عێراق

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا ئامادەیە و تەنها ئەوە ماوە بگاتە هەرێمی كوردستان.
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ڕەزامەندی درا كە پارەی چوار مانگی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە خەرجبكرێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری پارەكەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ئەوان پارەكە خەرج بكەن".
حەداد ئەوەشیخستووەتە ڕوو، كە بڕی پارەكە ئامادەیە و خەرجكراوە تەنیا ماوە بگاتە هەرێمی كوردستان.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بریاری خەرجكردنی چوار مووچەكە و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق بچنە بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group