نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
كۆمپانیایه‌ك له‌شارى هه‌ولێر ماوه‌ى دوو ساڵه شیرى دیالاك ساخته ده‌كه‌ن و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كارگه و 24 هه‌زار كارتۆن شیردا گیراوه، كۆمپانیاى رێگه‌پێدراویش سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات، كه شیره‌كه‌یان ساخته كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ری كۆمپانیای قوباد، كه بریكارى سه‌ره‌كى شیرى دیالاكه له عیراقدا، رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه كه‌سانێك شیری جۆری دیالاك ساخته‌ده‌كه‌ن و له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌سه‌ر ده‌رمانخانه و ماركێته‌كاندا دابه‌شى ده‌كه‌ن.
وتیشی "ئه‌و كۆمپانیه‌یه‌ی كاره‌كه‌ی كردوه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره، مۆڵه‌تی دامه‌زاندنی نییه و شیره‌كه له ئێرانه‌وه ده‌هێنێت و له‌وێ له كارتۆنی ساخته‌ى ده‌كه‌ن پاشان له بازاڕه‌كاندا ساغیده‌كه‌نه‌وه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كارگه و كۆمپانیاكه‌ش، 24 هه‌زار كارتۆن شیر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، سه‌ره‌ڕای برێكی زۆر له كارتۆنی ساخته و شیر".
پارێزه‌ری كۆمپانیای قوباد رونیشیكرده‌وه، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كۆمپانیای دیالاك رایسپاردون وه‌ك پارێزه‌رى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكه‌ن، كه ئه‌و شیره‌یان ساخته كردوه، دادگاش بڕیاری داوه شیره ساخته‌كه ره‌وانه‌ی تاقیگه بكرێت به‌مه‌به‌ستی پشكنین و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رچوه، به‌ڵام تائێستا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه.