نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا ده‌ڵێت "ناكرێت سیاسه‌ته‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو به‌رانبه‌ر هه‌رێم به‌راورد بكرێن، عه‌بادى به‌بێ چوارچێوه‌ى یاسایى موچه‌ى هه‌رێمى ده‌نارد بۆ بردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌یاسایى ده‌ینێرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا له په‌یجی خۆى له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ی موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌یاسایى و له‌چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌دا ده‌نێردرێت، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى ره‌خنه له سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستای عیراق ده‌گرن، به‌ڵام ناكرێت سیاسه‌ته‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌راورد بكرێن به‌سیاسه‌ته‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، كه به‌بێ پاڵپشتى یاسایى موچه‌ى هه‌رێمى ده‌نارد بۆ بردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م.
ده‌شڵێت "سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا تێڕوانینێكی رون و ستراتیژی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسێی نه‌وتى هه‌رێم و نیازی جدى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه و سه‌رجه‌م كێشه‌كانى دیكه، كه چه‌ندین ساڵه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش پێویسته پشتگیرى بكه‌ین و له‌گه‌ڵیدابین".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا پێیوایه، هێشتا زووه بۆ به‌ئامانجگرتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى و حكومه‌ته‌كه‌ى، چونكه تائێستا كاتى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه، بۆیه پێویسته ده‌رفه‌تى زیاترى بده‌نێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌تى دۆسێی نه‌وت، كه هیوادارن شه‌فاف بێت و له‌لایه‌ن سۆمۆوه بفرۆشرێت، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى هه‌رێم باجى ناكۆكییه‌كان نه‌ده‌ن وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌مى حه‌یده‌ر عه‌بادی-دا روویدا، كه خۆى له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دزییه‌وه و نه‌وتى هه‌رێمیش دزرا و خه‌ڵك بێ موچه بون.