نه‌وا
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یه، كه چونه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان".
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "ئه‌و ته‌وافوقه‌ی ئێستا ده‌كرێت هه‌ر پێشێلكردنی دیموكراسی و مافی مرۆڤه، چونكه ئه‌مه پێشێلكاری مافی مرۆڤه، كه چه‌ند مانگه ئه‌و لایه‌نانه كۆده‌بنه‌وه و ناگه‌نه ئه‌نجام و شتی تر به‌دوایدا دێت، هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڵ له‌وی تر بكات، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه هیچ كام له‌و لایه‌نانه فكره‌ی راسته‌قینه‌ی "ته‌وافوق"یان نییه، لێره ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشی هه‌بێت ده‌بێت پۆستی خۆی وه‌ربگرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه ئێ ئه‌وه كه‌ی وڵاته؟ چۆن شتی وا ده‌بێت؟".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ چی كردووه له‌و روه‌وه؟، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت "نه حكومه‌ت، نه دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم، له‌وڵاتانی وه‌ك ئێمه نه‌ك هه‌ر كوردستان، له عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش فكره‌ی سه‌ربه‌خۆبون هه‌ر قبوڵ ناكه‌ن، حزبی نه‌بێت و كه‌سی له‌پشت نه‌بێت و له‌كه‌مینه‌كانیش به‌تایبه‌ت له‌كریستیان بێت وه‌ك من "به‌خوا" هه‌ر گوێی لێناگرن هه‌زار شتی-شی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئێمه گوێ له‌وان بگرین چونكه مه‌سیحییه‌كان به یاسا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت".