نه‌وا
هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" بڵاویكردوه‌ته‌وه، دژى چه‌كدارانى سه‌ربه رێكخراوى داعش هه‌ڵمه‌تێكیان له شارۆچكه‌یه‌كى ستراتیژى له‌پارێزگاى دێره‌زۆرى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت له خۆرهه‌ڵاتى سوریا ده‌ستپێكردوه و تائێستاش 20 چه‌كدار ده‌ستگیركراون.
هه‌سه‌ده له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هه‌ڵمه‌تێك دژى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سه‌ربه رێكخراوى داعش له‌شارۆچكه‌ى شه‌حیل له دێره‌زۆر ده‌ستیپێكردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 20 چه‌كدار ده‌ستگیركراون، چه‌ندین حه‌شارگه‌و تونێل ئاشكراكراون، كه ئه‌و چه‌كدارانه به‌كاریان هێناون له‌هێرشه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشدا گیراوه.
لاى خۆیشیه‌وه مسته‌فا بالى وته‌بێژى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده رونیكردوه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه شانه‌یه‌كى گرنگى داعشى له زه‌ویه‌كى فراوانى پارێزگاكه‌دا كردوه‌ته ئامانج.