نه‌وا
شه‌ره‌فخان جزیری وته‌بێژی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت زمانی كوردی زیاتر به‌كاربهێنرێت و پارت و سازمانه‌كانیش گرینگی به بواری زمان بده‌ن.
پلاتفۆڕمی زمانی كوردی كه له لایه‌ن پارته كوردییه‌كانی باكووری كوردستان دروستكراوه، به‌بۆنه‌ی 15ی ئایار جه‌ژنی زمانی كوردی له باره‌گه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات (GGC) لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا .
شه‌ره‌فخان جزیری وته‌بێژی پلاتفۆڕمه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری هاوار له 15ی ئایاری 1932 ده‌رچووه و له ساڵی دا 2006 ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی زمانی كوردی دیاریكراوه.
وتوشیه‌تی "بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه راكێشنه سه‌ر جه‌ژنی زمانی كوردی ئه‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌مان ساز كردووه و ده‌بێت هاووڵاتیانی كورد له ماڵه‌كانیان، له ده‌ره‌وه و هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌كوردی قسه بكه‌ن و زمان به‌ره‌وپێش ببه‌ن، له‌نێو پارته‌كان، ڕێكخراوه‌كان، بواره‌كانی كولتوور و په‌روه‌رده ده‌بێ كوردی ببێته زمانی ڕاگه‌یاندن و گه‌لی كوردیش له ژیانی رۆژانه‌یدا به‌پێداگرییه‌وه به كوردی قسه بكات".
راشیگه‌یاند، ڕێی ڕزگاركردنی زمانێك له له‌ناوچوون ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌و زمانه قسه بكات، منداڵه‌كانی فێر بكات و هه‌لومه‌رجی ئه‌وه بڕه‌خسێنێت.