نه‌وا
سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عیراق ده‌ڵێت، ئه‌و شارانه‌ى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى عیراقى تێدایه ئارام و سه‌قامگیرن و كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكیش قبوڵكراو نییه.
سامر غه‌زبان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانییه‌كان له‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌ونه پارێزگا ئارام و سهقامگیرهكانهوه، بۆیه كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل، كه له كێڵگه‌ى خۆرئاواى قوڕنه كارده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یان كه‌مه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بارودۆخى ئه‌منییه‌وه نییه یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه و په‌یوه‌ندى به گرژیه‌كانى ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
وه‌زیرى نه‌وتى عیراق رونیشیكرده‌وه، ئه‌و كشانه‌وه‌یه هیچ پاساوێكى نییه، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه له ئارامیدان و به‌ئازادى كارده‌كه‌ن، كشانه‌وه‌كه نامه‌یه‌كى هه‌ڵه له‌سه‌ر بارودۆخى عیراق ده‌گه‌یه‌نێته جیهان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵكراو نییه.
ئاشكراشیكرد، نامه‌ى بۆ به‌رپرسانى كۆمپانیاكه ناردوه و داواى رونكردنه‌وه‌ى لێكردون، هه‌روه‌ها پێویسته به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، چونكه گرێبه‌ستى ماوه درێژیان هه‌یه، له‌سه‌ر داواى كۆمپانیاكه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت.