نەوا
ماڵپەڕی "وۆرلد پۆپیولەیشن ریڤیو" تایبەت بە سەرژمێری دانیشتوانی سەرزەوی بڵاویكردەوە، تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتوانی عیراق دەگاتە 81 ملیۆن كەس.
ماڵپەڕەكە لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عیراق 40 ملیۆن و 380 هەزار و 568 كەسە، تا ساڵی 2030 ژمارەكە دەگاتە 53 ملیۆن و 297 هەزار و 666 كەس، هەروەها تا ساڵی 2050 دانیشتوانی عیراق دەبنە 81 ملیۆن و 490 هەزار و 359 كەس.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە، لەئێستادا دانیشتوانی عیراق %0.52ی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن و بەوەش لە ریزبەندی 36ەمین دەوڵەتی جیهاندا دێت لەژمارەی دانیشتواندا.