نه‌وا
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبونى عیراق ئاشكرایكرد، عیراق پێویستى به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون هه‌یه و یه‌كه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانیش له عیراقدا 16%ی كۆی شوێنی نیشته‌جێبون ده‌بن.
له‌وباره‌یه‌وه ئیسته‌بره‌ق ئیبراهیم بریكاری وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبون به رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه "3 هه‌زار و 687 ناوچه‌ى نیشته‌جێبونى هه‌ڕه‌مه‌كى له عیراقدا بونیان هه‌یه، كه 521 هه‌زار و 947 خانون و ده‌كاته 16%ى كۆى یه‌كه نیشته‌جێبونه‌كانى عیراق، هه‌روه‌ها 3 ملیۆن و 292 هه‌زار كه‌س له‌و یه‌كانه‌دا نیشته‌جێن و زۆرینه‌یان له به‌غدا و به‌سڕه‌ن".
وتیشى "وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوانى هه‌یه تایبه‌ت به یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون و ته‌حه‌داكانى به‌رده‌مى و چاره‌سه‌ره‌كانى، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر دانانى سیاسه‌تێكى نیشتمانى كراوه له‌نێوان ساڵانى 2010 بۆ 2016 و له 2018 بۆ 2022 تازه‌كراوه‌ته‌وه، كه خۆى له ستراتیژیه‌تی بنیادنانه‌وه‌ى پارێزگا زیانلێكه‌وته‌كانى تیرۆر، پلانى كۆتاییهێنان به یه‌كه نیشته‌جێبونه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان، پرۆژه‌ى بنیادنانى شارى نوێ، چاكسازى و چاودێرى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوندا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عیراق باسى له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه پێویستى به 2 ملیۆن و 500 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و داتایه هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.