نه‌وا
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو له وتارێكیدا سوپاسی هه‌ده‌په و هه‌موو ئه‌و پارت و ده‌نگده‌رانه‌ی كرد، كه ده‌نگیان پێداوه، ده‌شڵێت "سه‌رده‌مێكی نوێ له ئیستانبوڵ ده‌ستپێده‌كات و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای 16 ملیۆن خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كه‌م".
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو له‌وتارێكیدا له ناوه‌ندی جه‌هه‌په له‌شاری ئیستانبوڵ داوای له چاودێرانی سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد هه‌تا كۆتاییهاتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان چاودێریی سندوقه‌كان بكه‌ن و بیپارێزن.
له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه توركیا پێویستی به دیموكراتی هه‌یه و وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كاتژمێری دیموكراتی به‌رده‌وام له توركیا كاربكات، به‌ڵام له 31 ئاداردا ئه‌و كاتژمێره وه‌ستا، ده‌بێت بزانن به وه‌ستانی كاتژمێر ناتوانن زه‌مان بوه‌ستێنن، ئیتر له ئیستانبوڵ یه‌كسانی و دادوه‌ریی ده‌بێت، ئێوه نه‌تانهێشت دیموكراتی پێشێل بكرێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه توركیا پێویستی به دیموكراتی هه‌یه".
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سوپاسی هه‌ده‌په و هه‌موو ئه‌و پارت و ده‌نگده‌رانه‌شی كرد، كه ده‌نگیان پێداوه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا له‌داهاتودا جیاوازی له‌نێوان هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نه‌كات. وتیشی "به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای 16 ملیۆن خه‌ڵكی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م".