وەزارەتی ناوخۆ گەشتی دەرەوەی هەرێمی لە كارمەندەكانی قەدەغە دەكات

24/06/2019

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چوونە دەرەوەی كارمەندەكانی بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ‌ مۆڵەت قەدەغە دەكات.
لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ رادیۆ نەوا نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری داوەتە كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرگری و فریاكەوتن، كە ئەفسەرەكانیش دەگرێتەوە بێ‌ مۆڵەت نابێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هاتوچۆی دەرەوە و وڵاتانی دەوروبەر دەكەن، هەندێكیان لەنێوان وڵاتانی دەوروبەری هەرێم كاری بازرگانی دەكەن.
وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوەكەیدا باسی لەوەشكردووە، بەهەموو شێوەیەك ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمی و دیاری نەكردنی هۆكاری سەردانەكەی قەدەغەیە.
دوای دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی توركی لە وڵاتانی دراوسێ‌، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەەكی بەرچاو بەشێوەی گرووپ و خێزانی، روو لە ئێران و توركیا دەكەن و لەنێویاندا كارمەندانی حكوومەت هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group