ئاسایش دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش راگەیاند

12/07/2019

نەوا


لە ناحیەی بازیان-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا كەسێكیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیركرد.
راگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، "هێزەكانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعش بەناوی (عەلی عەبود عەتیە) كە دانیشتووی ناحیەی (الرومانی) سەر بەپارێزگای ئەنبارە دەستگیر كردووە، كە  لە ساڵی 2015 وە پەیوەندی بە چەكدارەكانی داعشەوە لەسنووری خۆیاندا كردووە و لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە".
راشیگەیاندووە، "لە داوای كۆتایی هاتنی داعش دەچێتە سوریاو لە دواتردا دێتە ناو خاكی هەریەمی كودستان لەساڵی 2019 دا ڕوو لەسنووری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەكات و لە ئێستادا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر بەندە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group