ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پێنج وەزارەت كرا

15/07/2019

نەوا
بەسەرپەرشتی لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەكانی پێنج وەزارەتی دیكەی حكومەتی هەرێم ئەنجامدرا.
رۆژی دووشەممە دانا عەبدولكەریم دەسەڵاتەكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، شۆڕش ئیسماعیل دەسەڵاتەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە كەریم شنگالی، ئارامی حەمەی مینا دەسەڵاتەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە یوسف گۆران، ئالان حەمە سەعید دەسەڵاتەكانی وەزارەتی پەروەردەی لە پشتیوان سادق و كەمال محەمەد ساڵح دەسەڵاتەكانی وەزارەتی كارەبای وەرگرت.
پرۆسەكە بە سەرپەرشتی لێژنەیەكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی وەزارەتەكان بەڕێوەچوو، كە پێكهاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەت و ئامانج رەحیم، سكرتێری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بڕیارە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵاتەكان تاكۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم وەزارەتەكان ئەنجامبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group