نه‌وا
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت "نییه‌تمان وایه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌چاره‌سه‌ره كاتییه‌كان بهێنین".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ولێر پێشوازیكرد له ماتیۆ تولێر باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و ستیڤ فه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر.
له‌و دیداره‌دا قوباد تاڵه‌بانی بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكای ڕوونكردوه‌ته‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و تیشكی خسته سه‌ر دوا سه‌ردانی شاندی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا له‌پێناو دانانی رێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان به چاره‌سه‌ره كاتی و كورت مه‌وداكان.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی و خزمه‌تگوزار ده‌بێت.