نه‌وا
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین كه‌سایه‌تى سیاسى و پیاوى ئایینى شیعه‌ی عیراق ده‌ڵێت "بۆچى كوردستان نه‌فرۆشین به توركیا به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى ئاوى زیاترمان بۆ به‌ربداته‌وه؟" راپرسییه‌كیشى بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى "رازیم یان سوپا بنێرینه سه‌ریان" یان "رازی نیم".
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین له په‌یجی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، بۆچى كوردستانى عیراق نه‌فرۆشین به توركیا ئه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى دیجله و فورات؟.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، به‌و كاره رزگاریان ده‌بێت له ئیستیفزازكردن و ئاوى زیاتریشیان ده‌ستده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت "باش بیربكه‌نه‌وه ئه‌وه گرێبه‌ستێكى براوه‌یه بۆ عیراق، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر توركیا رازى بێت به كڕینى".
ئه‌و پیاوه ئایینییه‌ی شیعه‌كان باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و كاره وه‌ك وه‌ڵامى ریفراندۆمه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانى-یه و پرسیار له عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن ئایا رازین به فرۆشتنى هه‌ولێر به توركیا به‌رانبه‌ر زیادكردنى ئاوى دیجله‌و فورات یان نا؟ له هه‌مانكاتدا فرۆشتنى سلێمانى به‌ئێران به‌رانبه‌ر سه‌روه‌رى خاكى عیراق له "شگ العرب" و گێڕانه‌وه‌ى دهۆك بۆ سه‌ر نه‌ینه‌وا؟
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین له‌كۆتاییشدا راپرسییه‌كى داناوه و تێیدا هاتووه "رازیم یان سوپا بنێرینه سه‌ریان"، "نه‌خێر رازى نیم".