نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان JCCبه هاوكاری په‌یمانگای به‌رگریی شارستانی و ئاژانسی فیدراڵی بۆ كاروباری ته‌كنیكی ئه‌ڵمانیا خولێكی بۆ 20 كه‌سی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى "دوای هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر له‌ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ ئاژانسی فیدراڵی بۆ كاروباری ته‌كنیكی ئه‌ڵمانیا، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ لێره خولێكی فریاگوزاری خێرا بۆ كارمه‌نده‌كانمان و به‌رگریی شارستانى و كه‌سانی خۆبه‌خش بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی روداوه سروشتیه‌كان یاخود ده‌ستكرده‌كاندا گیانی هاووڵاتیان رزگار بكه‌ن".
وتیشى "خوله‌كان به‌ته‌نها له‌پارێزگای هه‌ولێر نابێت، به‌ڵكو له دهۆك و سلێمانیش ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ولێر دیاریكرا و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا خوله‌كان له هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن".
لای خۆیشیه‌وه نیلز كیپین سه‌رۆكی ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه، كه سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌یه رایگه‌یاند، له‌پلانیاندا هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوو تیمی دیكه‌ش له‌پارێزگاكانی تردا دروست بكه‌ن، دروستكردنی ئه‌و تیمه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا، ئامانجی سه‌ره‌كیش كاركردنی كرداریه له‌سه‌ر راهێنانی كارمه‌نده‌كان بۆ به‌هاناوه‌چونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌كاتی بونی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراودا.
باسی له‌وه‌شكرد: له‌داهاتوودا كوردستان پێویستی به‌هیچ تیمێكی بیانی نابێت بۆ وانه و راهێنان له‌سه‌ر تیمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ كارمه‌نده‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا ئه‌و 20 به‌شداربوه ده‌توانن به‌هه‌موو شێوازێك وانه‌كانی خول به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بڵێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ خوله‌كه‌دا، ئه‌و ئاژانسه ئۆتۆمبێلێكی پڕ له‌پێداویستی بۆ تیمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ربه ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان ئاماده‌كردوه و له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا پێشكه‌ش به ناوه‌نده‌كه ده‌كرێت.