ئێران بۆ ئەمریكا: چاوەڕێمان مەكەن

11/08/2019 جیهان

نەوا
بەهۆی بەردەوامبونی ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێران و عەلی خامنەیی رێبەری باڵای وڵاتەكەیانەوە، تاران جەختدەكاتەوە، هیچ بایەخێكی نییە بۆ داواكارییەكانی ئەمریكا لەبارەی دانوستاندنەوە.
رۆژی یەكشەممە عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەمریكا بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەلایەن ئێرانەوە هیچ سودێكی نییە، چونكە تاران دەستپێشخەری ناكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ واشنتۆن.
وتیشی "حكومەتی وڵاتەكەمان بەشداری لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا ناكات، كە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان نەگیرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆكاری رەتكردنەوەی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمریكا بۆ "تیرۆری ئابوری" گەڕاندەوە، كە ئەمریكا دژ بەوان جێبەجێی دەكات و وتیشی "داواكانی ئەمریكا راستگۆیانە نییە، چونكە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبونی گوشار و هەڕەشەكانی".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group