بومەلەرزەیەك هەڵەبجەی هەژاند

12/08/2019

نەوا


تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك پارێزگای هەڵەبجەی هەژاندووەو لە هەندێك ناوچەیتریش هەستی پێكراوە.
تۆڕەكە لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی دەست نەوا كەوتووە ئاماژەی بەوەداوە،كاتژمێر 7 و 52 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2 شەممە 12/8/2019 بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگای هەڵەبجەی هەژاندووە.
ئەوەش هاتووە، بومەلەرزەكە لەچەند ناوچەیەكی تر هەستی پێكراوەو لەدووری 29 كیلۆمەتر لەشاری هەڵەبجەو قوڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە.
دوای بومەلەرزە بەهێزەكەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 كە لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵات بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ریختەر روویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 600 كەس، بە دەیان بومەلەرزەی تر لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لەو ناوچەیە روویانداوە و لە هەڵەبجە و گەرمیان و چەند ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستان و عێراقیش هەستیان پێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group