گەشتوگوزاری هەرێم: هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیارانی ناوچەكانی تری عێراق وەرناگرین

12/08/2019

نەوا
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رەتیدەكاتەوە، دەستەكەیان لە بازگەكان هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیارانی ناوچەكانی تری عێراق وەربگرێت.
لە راگەیەنراوێكدا جەواد موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی ئیئتلافی سائرون باسی لەوەكردبوو، هەر هاوڵاتیەك سەردانی هەرێمی كوردستان بكات 10 هەزار دیناری لێ وەردەگیردرێت و لەیەك مانگ زیاتریش بۆیان نییە بمێننەوە، داواشی كردبوو هەمان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت.
لەو بارەوە نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە نەوای راگەیاند: وەك دەستەكەیان لە بازگەكانی هەرێم هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیاران وەرناگرن.
وتیشی: ئاگاداری ئەوەش نین كە ئایا لە بازگەكان لایەنی تر یان كۆمپانیاكان پارە لە گەشتیاران وەردەگرن یان نا. جەختیشی كردەوە، كە ئەوان بە هیچ جۆرێك پارە لە گەشتیاران وەرناگرن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group