بەریتانیا: ئێران بەڵێنیداوە كەشتیە ئازادكراوەكەی رەوانەی سوریا نەكات

16/08/2019 جیهان

نەوا


وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "ئێران بەڵێنی داوە ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی كە لە لایەن جەبەل تارق-ەوە ئازادكراوە رەوانەی سووریا نەكات، بۆیە پێویستە پابەندی بەڵێنەكەی بێت".
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، رێگە بە ئێرانییەكان یان هیچ لایەنێكی دیكە نادرێت سزاكانی ئەورووپا كە بەسەر سووریادا سەپێندراوە، پێشێل بكات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئێران بەڵێنی بە حكوومەتی جەبەل تارق داوە لەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرە ئازادكراوەكە رەوانەی سووریا ناكات، بۆیە پێویستە پابەندی بەڵێنەكەی بێت.
ئەوەش داوی ئەوە دێت، پێشتر بەرپرسانی گەرووی جەبەل تارق ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەیان ئازاد كرد كە لە 4 ی تەمووزی رابردووەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.
پێشتر وەزارەتی دادی ئەمریكا داوای لە بەرپرسانی جەبەل تارق كردبوو، ماوەی دەستبەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران درێژ بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group