داعش بەرپرسیارێتی بەرانبەر تەقینەوەی ناو ئاهەنگەكەی كابوڵ راگەیاند

18/08/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە خۆكوژییە راگەیاند، كە شەوی رابردو ئاهەنگێكی ژنهێنانی لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان كردە ئامانج.
لە تەقینەوەكەدا، كە شەوی رابردو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی كردەئامانج، 63 كەس گیانیان لەدەستدا و 182 دیكەش برینداربون.
لەوبارەیەشەوە نەسرەت رەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، لەنێو قوربانیانی ئاهەنگەكەدا، ژن و منداڵیش هەن.
هەرزوو دوای تەقینەوەكە بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، كە هیچ پەیوەندییەكی بە پەلامارەكەوە نییە، سەرچاوەیەكی ئەمنیش تەقینەوەكەی بۆ داعش گەڕاندەوە، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكخراوەكە بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group