نه‌وا
فه‌رحان محه‌مه‌د دلێمى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ڵێت "رێژه‌ى بێكارى له‌پارێزگاكه‌دا گه‌یشتوه‌ته 70%"، داواش له حكومه‌تى فیدراڵی ده‌كات چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیارده‌یه بدۆزێته‌وه، چونكه هیچى له تیرۆر كه‌متر نییه.
فه‌رحان دلێمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، ئه‌نبار سوپایه‌ك له بێكارى هه‌یه، چونكه له‌ساڵى 2014ه‌وه تائێستا پله‌ى وه‌زیفى پێویست بۆ پارێزگاكه دابین نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و روداوانه‌ى پارێزگاكه بهخۆیهوهبینى، كه ژێرخانى ئابورى وێران‌كرد و رێكخراوى داعش پرۆژه زیندوهكانیشى له‌ناوبرد.
ده‌شڵێت "چالاككردنه‌وه‌ى ده‌ستى كار و سنوردانان بۆ دیارده‌ى بێكارى پێویستى به دابینكردنى پاره‌یه‌كى زۆر هه‌یه، رێژه‌ى بێكارى له ئه‌نبار گه‌یشتوه‌ته 70%، بێكاریش هیچى كه‌متر نییه له تیرۆر، چونكه بێكارى خۆراكى تیرۆره".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار رونیشیكردوه‌ته‌وه، بوونى ئه‌و رێژه زۆره له بێكار ده‌بێته‌هۆى لادانى هه‌ندێك له گه‌نجان و په‌یوه‌ندیكردن به‌گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى سه‌رچاوه‌ى دارایى.
داواش له حكومه‌تى فیدرالی ده‌كات له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی 2020دا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه بدۆزێته‌وه.