سەرۆكی پەرلەمان لە بارەی رادەستكردنی نەوت بۆچوونی خۆی ئاشكرا دەكات

22/08/2019

نەوا
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، "لەگەڵ ئەو بیرۆكەیەم كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 250 هەزار بەرمیل  نەوت رادەستی حكومەتی عێراقی فیدراڵ بكات"
رۆژی پێنچ شەممە لەمیانی پێشوازیكردن لە جەیمس پورنتۆن كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، د. رێواز فایەق وتی: "من وەك سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ ئەو بیرۆكەیەم كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 250 هەزار بەرمیل  نەوت رادەستی حكومەتی عێراقی فیدراڵ بكات، بەمەرجێك حكومەتی عێراقی فیدراڵ  شایستە داراییەكانی هەرێم و خەرجی كۆمپانیاكان لە ئەستۆ بگرێت.
باسی لەوەشكردووە، پشتگیری لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەم هەنگاوانەی گرتوویانەتە‌ بەر بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە گەڵ حكومەتی عێراق فیدراڵ، و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەردوو لا بە رێگەی دیلۆگ و لێك تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group