نه‌وا
سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی گروپه‌كانی سه‌ربه ئه‌نقه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جیهان-یان له عفرین رفاند و كه‌سێكی تریشیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردۆته‌وه، د.سابیر حه‌نان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جیهان كه ته‌مه‌نی 75 ساڵه، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ڕفێندراوه و تائیستاش هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی گروپه نزیكه‌كانیان پێنج ڕۆژ به‌ر له ئێستا هاووڵاتییه‌كی سڤیلیان ڕفاند، كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه.