نه‌وا
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، پێشوازیی لێكرا و پێكه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان گفتوگۆیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا كه له سه‌رای گه‌وره-ی ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌یروت به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی و سه‌عد حه‌ریری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی باسی له پێویستیی گۆڕینی كۆنسوڵخانه‌ی لوبنانی له‌هه‌ولێر له فه‌خرییه‌وه بۆ فه‌رمیی كرد به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستانن، له‌كۆتاییشدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌ش له قۆناغه‌كانی داهاتوودا.
به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له بیروت و زنجیره‌یه‌ك دیدار و چالاكی، رۆژی ١١11-9-2019 ، قوباد تاڵه‌بانی گه‌یشته به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان.