نه‌وا
له‌سه‌ر رێگای كه‌لار ناحیه‌ی رزگاری شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بۆ خۆلادان له كامێرای هاتوچۆ، كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و زیان به‌سێ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای كه‌لار-رزگاری، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كه خێرایی زیاد بوه، دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی خۆی له‌كامێرای هاتوچۆ رزگار بكات، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به دوو ئۆتۆمبێلی تردا ، زیانیشی به ئۆتۆمبێلی كامێرای هاتوچۆ گه‌یاندوه.
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه، تیمی هاتوچۆی ناحیه‌ی رزگاری لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام جگه‌له زیانی مادی، زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.