نەوا
دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و جەمال حاجی محەمەد كرایە سەرۆكی جڤاتەكە.
ئەمڕۆ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستەیەكی نوێی بۆ جڤاتەكە هەڵبژارد و لە ئەنجامی پرۆسەكەشدا جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆكی جڤاتەكە هەڵبژێردرا، هاوكات عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆك و پێشڕەو رەئوف بە سكرتێری جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران.
لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، جەمال حاجی محەمەد بۆ جاری دووەم بوو بە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان.
بڕیاریشە شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی دیكەی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.